ڕوانگە -  بەمەبەستی پاراستنیگیانی هاوڵاتیان و دورکەوتنەوە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو،

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی ناوچەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛"شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، ڕێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنور لە "ملەی بەردەسور" نێوان زانکۆی گەرمیان و گوندی بەردەسور بەهۆی کارکردنەوە بەشێک لە ڕێگاکە داخراوە. بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و ڕێگاکە بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە؛" پێویستە شۆفێران ئاگاداربن تاوتکو بەدووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.