ڕوانگە - لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لەبارەی گرنگی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا و هەروەها هەوڵەکانی ئەمەریکا و ڕۆژ ئاوا بەگشتی بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری نوێ لە ناوچەکەدا عادل عوسمان محەمەد نوسەر و لێکۆڵەر، ڕایگەیاند:"سیستمی هەژموونی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  دیزاینی ناوچەکە دەگۆڕێت، کەئەوەش دەستێوەردانێکە بۆخۆی کە دەیەوێت ئەوسیستەمانەی کە لەسەر بنیادی دەوڵەت نەتەوەی کۆن دامەزراوە بیانگۆڕێت، لەبەرئەوەی ئەمە لەگەڵ گەشەکردنی سەرمایەی فینانس، کە پێی دەڵێن سەرمایەی دارایی، ڕێگری دەکات، بۆیە ئەم سیستمی دەوڵەت نەتەوە کە لەسەر بناغەی نیشتیمان و سنور و نەتەوە و قۆرخ کاری چوارچێوەیەکی جوگرافی دامەزراوەڕێگری لە بڵاوەبوونی سەرمایەی دارایی دەکات کە ئەو دەیەوێت تەواوی دنیا لەبەردەمیدا کراوەبێت و چۆنی بوێت ئاوا قازانج بکات و پەل بهاوێتە ناویانەوە، لەبەرئەوە ئەم سیستەمانە لەناو چوارچێوەی گۆڕانکاریدان."

وتیشی:" ئەو هێز و لایەنانەی کە نوێنەرایەتی ئەم سیستەمەیان دەکرد تورکیا و ئێران بوون بۆ دەوڵەت نەتەوەی خۆرئاوایی، ئێستا بە هاتنەپێشەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەخشەیەکی نوێیان دروست کردووە لەم ناوچەیەدا، بۆیە ڕۆڵی تورکیا و ئێران بەرە و پاشەکشێ دەچێت، بۆیە هاتنەپێشەوەی ئیسرائیل سعودییە، ڕۆڵی ئەم وێنا نوێیەی هەژمونیەتی سەرمایەی مۆدێرن دەکات، کە ئیتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ئەوەی نوێنەرایەتی ئەو هەژموونیەتە جیهانیە دەکات ئیرائیل و سعودیەیە، بۆیە ئێستا ڕۆڵەکانی ئیسرائیل گەورەتربووە و شەڕەکان گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە و دیزاینەکانیش دەگۆڕێت."

عادل عوسمان محەمەد نوسەر و لێکۆڵەر، ڕونیشیکردەوە؛" بینیمان لە لوبان و غەززە و سوریا  چی گوزەرا، وە ئێستا ئەو قۆناغە هاتۆتەسەرئەوەی کە ئیتر ئەم کێشە لەگەڵ ئێران و تورکیادا یەکلای بکەنەوە، بۆیە بابەتەکە کەوتۆتەسەرئەوەی کە لەگەڵ ئێراندا، ئایە ئەم گفتوگۆیانە بۆئەوەیە کە کێشەکان چارەسەرببێت یاخود نا، ئەوا ئیتر بۆ ئێران سیاسەتی یاریکردن بەکات هیچ سودێکی نییە، چونکە لە ڕابردودا ئەگەر هاوسەنگیەکانی ناوچەکە بەگۆڕانکاریەکەوە لە خزمەتی ئێراندا بوو، وە تورکیاش دەیتوانی هاوکاری ئێران بکات و ئیسرائیل ئەو ڕۆڵەی نەبوو تیایدا کە بەشێوەیەکی ئاشکرا بەخاوەن ڕۆڵەوە و بەخاوەن پرۆژەوە بێتە پێشەوە، ئێستا ئێران ئەو پێگەیەی نەماوە، لەبەرئەوەی ئیسرائیل بەتەواوی هاتۆتەوە مەیدان و وە گۆڕانکاری و بەکارهێنانی  کات بەسەربردن لە قازانجی ئێراندا نییە، وەک چۆن ترەمپ ئاماژەی پێکرد، بۆیە ئیدی پێشبینی دەکەم خاڵی کۆتایی بۆ دەستپێکردنی ئەو دیزاینەبێت کە بۆ دەستپێکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک دانرابوو لە چارەکی سەدەی بیست و یەکدا شێوازەکانی هاوکێشەکان  شێوە بەخۆیان دەگرن و دیزاینەکان بە ئاکام دەگەت، بۆیە ئەمانە کۆتای هاتنی ئەو شێوازە لە دیزاینکردنەوەیە کە ئیدی ئێران ناتوانێت لی ڕابکات، چونکە ڕابکات لێی دەدرێت ، وە ئەگەر ڕازیش بێت دەبێت هەندێک ئاڵوگۆڕ لە خۆیدا دروست بکات کە یەکێک لەو ئاڵوگۆڕانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ دەوڵەت نەتەوەکانی داگیرکەری کوردستان، پرسی کوردە، لەبەرئەوەی ناسنامەی کورد پەیوەندی بە دیموکراسیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە و ئەو دەوڵەتانەش بۆخۆیان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە، بۆیە ئاڵوگۆڕەکان لەوێوە دەست پێدەکات کە ئیتر ئەو سیستەمە هەژمونە جیهانی و ناوچەیەنوێیەی کە هاتۆتە پێشەوە  ڕێگە بەیاریکردن بەکاتەوە نادات."