ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفالەوە ڕایگەیاند؛"ڕۆژی دووشەممە ؛ ڕێکەوتی ١٤ ی ٤ لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی لە وەزارەتی پەروەردەوە :
بەمەبەستی ڕێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال. لە ڕۆژی دووشەممە ؛ ڕێکەوتی ١٤ ی ٤ لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت . کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بکەن کەبەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە .
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ ی ٤ ی