ڕوانگە - دوابەدوای تەواوبونی یەکەمین دانیشتنی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران،ستیڤ ویتکۆفەوە، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی و بنیاتنەریان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامدا.

وتیشی؛" لە ١٢ـی نیسان دەگەڕێمەوە ئەمریکا بۆ ئەوەی کورتەیەک لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکان ترەمپ ئاگادار بکەمەوە".

لای خۆشیەوە عەباس عێراقچی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، هەردوولا هەڵوێستیان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاكان ئاڵوگۆڕ كراوە و هەروەها هەردوولا هەفتەی داهاتوو درێژە بە دانوستانەکان دەدەنەوە.

هاوکات کۆشکی سپی ئەمریکا لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی دانوستانەکەی عوممان ڕایگەیاند: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران زۆر ئەرێنی و بنیاتنەر بوون