ڕوانگە - بەتۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی و لە ژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسدا تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستگیركرا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"دوای ئەوەی لەسنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیسترا ، هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان ، لە ژێر فشاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەیوان ، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد."
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە؛"لە ئێستادا تۆمەتبار ( م ، گ ، ن لە دایكبووی 2001 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە."