ڕوانگە - بەپێی رۆژژمێری پشووەكانی حكومەتی هەرێم رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی رۆژژمێری پشووەكانی حكومەتی هەرێم، رۆژی چوارشەممە٢٠٢٥/٤/١٦ كە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە پشووی رەسمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووە.
جێی ئاماژەیە تاوەكو ئێستا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم هیچ روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە پشووەكەی ئەم هەفتەیە نەداوە.