ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛"پێشوازی دەکەین لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئەو نیشاندەرە ئەرێنییانە بەرز دەنرخێنین کە لە ئەنجامی خولی یەکەمی وتووێژی نێوان هەردوولا هاتنە ئاراوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو؛"وەزارەتی دەرەوە هەڵوێستی پتەوی عێراق بۆ پشتیوانیکردن دووپات دەکاتەوە". دیپلۆماسی و چارەسەری دانوستاندن وەک باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی”.
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە، "وەزارەتی دەرەوە هیوای خۆی دەردەبڕێت کە ئەم گفتوگۆیانە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرئەنجامی ئەرێنی بەدواوە بن، بەشداربن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و دروستکردنی متمانە لە نێوان هەردوولا، لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ئاسایش و ئارامی".