ڕوانگە - لە یادی ٣٧ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا لە گەرمیان چەند چالاکییەکی ژینگەی ئەنجام دەدرێت
یاسین حەمەئەمین ئەحمەد چاودێری باخچەکانی شارەوانی ڕزگاری و بەرپرسی گروپی ژینگە پارێزانی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" لەیادی ٣٧ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا چەند چالاکییەکی ژینگەیی جۆراوجۆر ئەجام دەدەین.
وتیشی:" یەکێک لەو چالاکیانە ئەگەرچی لەسنوری شارەوانی ڕزگاریدا نییە، بەڵام ئێمە وەک ئەرکێکی مرۆیی تیم و گروپە ژینگەیەکان هەستاوین بە پاککردنەوەی مەزاری ئەنفالکراوان و لەگەڵە ئەوەشدا نەمامی تێدا دەچێنین
یاسین حەمەئەمین ئەحمەد ڕونیشیشی کردەوە؛" لە تەواوی گەرمیاندا گروپێکمان هەیە بەناوی گروپی ژینگەی گەرمیان کە لە هەموو شوێنێکدا ئامادەین بۆ ئەنجامدانی چالاکی ژینگەی، بەڵام وەکو باخچەکانی ڕزگاری شارەوانی ئەرکی پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی باخچەکانی گرتۆتەئەستۆ و لە هەرکوێش پێویستبێت نەماممان چاندووە
یاسین حەمەئەمین ئەحمەد چاودێری باخچەکانی شارەوانی ڕزگاری و بەرپرسی گروپی ژینگە پارێزانی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد؛" لەناوشاریشدا لەو یادەدا دوو دۆنم زەویمان ئامادەکردووە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵمەتی نەمام چاندن تیایدا دەستپێدەکەین و لە داهاتووشدا لەسەر ئەم چالاکیانەمان بەردەوام دەبین.