ڕوانگە - «نێچيرڤان بارزانى» پەرتوکی «کوردستان خۆشەویستەکەم»ی بە دیاریی به «ئيمانوێل ماكرۆن» بەخشی.
«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆشكى ئه‌ليزێی پاریس له لايه‌ن «ئيمانوێل ماكرۆن» سه‌رۆك کۆماری فه‌ره‌نسا به فه‌رمی پێشوازیى لێكرا و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو لايه‌ن و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاخاوتنیان کرد.
«نێچيرڤان ئیدریس بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، که له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی «ئيمانوێل ماكرۆن» سه‌ردانی شاری پاریسی کردووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٥ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاویی ڕێکه‌وتی ١٤ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٥ی زایینی له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له كۆشكى ئه‌ليزێ له‌لايه‌ن سه‌رۆك کۆماری فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێكرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا، هه‌ردوو سه‌رۆك؛ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كرد. «نیچیروان بارزانی» سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك، جه‌ختيان له خواستى دوو لايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوەندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. هه‌ردوو سه‌رۆك داكۆكييان له گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا و گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه.
چه‌ند پرس و بابه‌تێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له کۆتاییدا، «نێچيرڤان بارزانى» پەرتوکی «کوردستان خۆشەویستەکەم»ی بە دیاریی به «ئيمانوێل ماكرۆن» بەخشی.