ڕوانگە - ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٤/١٥ بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە لە پارێزگای بەسرە پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا و
بەرپرسێکی تەندروستی بەسرەش رایگەیاند؛"بە هۆی خۆڵبارینەوە لانیکەم ٣٦١ کەس تووشی هەناسەتوندی بوون.
ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری پارێزگای به‌سڕه له بڵاوكراوه‌یه‌ك رایگەیاند، ئەمرۆ پشووی فه‌رمی ده‌بێت له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی شاره‌كه، هۆكاری ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی خۆڵبارینێكی چڕ له شاره‌كه‌دا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ عێراق ، هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باری نائاساییان راگەیاندوەو سەرجەم تیمە تەندروستییەكانی دوو پارێزگاكە خرانە ئامادەباشییەوە.