ڕوانگە - نەبونی ئاوی خاوێن مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی دانیشتوانی غەززە دروست کردووە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش نیگەرانی خۆی لەبرسێتی لەکەرتی غەززە دەربڕیوە و وتەبێژی ڕێکخراوەکەش ڕایدەگەیەنێت؛"هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ هێنانی هاوکاریی پزیشکی بۆ چارەسهرکردنی بریندارانی بۆمبارانی بەردەوامی غەززە
مارگریت هاریز وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند؛" کەمیی کەلوپەلی پزیشکیو دەرمان لەکەرتی غەززە زۆر کەمەو کاردەکەین بۆ هێنانی هاوکاریی پزیشکی بۆ چارەسهرکردنی بریندارانی بۆمبارانی بەردەوامی غەززە.
وتیشی؛" زۆرجار مۆڵەتی هێنانی هاوکاریی پزیشکی بۆ ناو کەرتی غەززە وەرناگرین.
وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی
ئاشکرایشیکرد:"ئەوان نیگەرانن لەو برسێتیەی کە ڕوبەڕوی هاوڵاتیانی مەدەنی لەکەرتی غەززە دەبێتەوە، بەتایبەتی منداڵان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتوانی کەرتی غەززە دەستیان بەئاوی پاک ناگات.