ڕوانگە - بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان ئەمەڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٤/١٥سەرۆكی سوریا  سەردانی قەتەری کرد

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سوریا لە یەكەم سەردانی سەرۆكایەتیدا سەردانی قەتەر دەکات

سەردانەكەی شەرع دوای ئەوە دێت كە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لە ٣٠ی یەنایەری رابردوو سەردانی دیمەشقی كرد و پیرۆزبایی لە شەرع كرد "بەبۆنەی سەركەوتنی شۆڕشی سوریا و هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی قۆناغی كاتی".

ئەم سەردانە دوای سەردانی چەند رۆژ پێشتری ئەحمەد شەرعە بۆ وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو.