ڕوانگە - ئەمەریکا بڕیاری داوە لە سوریا و ڕۆژئاوا بکشێتەوە و ئیسرائیلیش داوادەکات کە ئەمەریکا نابێت لە سوریا بکشێتەوە.
بڕیارەکەی ئەمریکا بە جۆرێکە کە قۆناغ بەقۆناغ لەسوریا بکشێتەوە و ئیسرائیلیش ترسی لەم کشانەوەیەی ئەمەریکا هەیە.
بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لەبارەی کشانەوەیان لەسوریا، ئاگاداری دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان کردوەتەوەو ڕایانگەیاندوە، ئەو کشانەوەیە لەماوەی دوو مانگى داهاتودا ئەنجامدەدرێت.
لەبەرامبەردا ئیسرائیل بەردەوام پێداگرە لەسەر مانەوەی ئەمەریکا لەو ناوچەیەدا، چونكه ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەیە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، تورکیا دەسەڵاتو ههژمونى زیاتر بەسەر سوریادا بسەپێنێت.