ڕوانگە - بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، ئێستا لیستی مووچەی مانگی چوار لە كاتی خۆیدا بۆ بەغداد دەنێردرێت و بۆیە هیوادارم پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە لە كاتی خۆیدا بنێردرێت".

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم هەموو پابەندییەكانی جێبەجێكردووە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی دوو و سێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی مووچە هیچ گۆڕانگارییەكی بەسەردا نایەت، تەنها ئەو مووچەخۆرانەی خانەنشین دەبن لە لیستەكە دەردەكرێن.

بەوتەی ناوبراو، ئەگەر هیچ كێشەیەك دروست نەكرێت ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوامدەبێت و جگەلەوەش لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئێستادا خاوێنە