ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوی ماسی بەتایبەت لەم وەرزەدا کە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسییە هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە بەردەوام چاودێری ئەو شوێنانە دەکەن کە ڕاویان تێدا دەکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا پۆلیسی دارستان، توانیویانە ژمارەیەک هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە ڕاوی ماسیان کردووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاشکرای کرد؛"هێزەکانیان چوار کەسیان بەتۆمەتی راوکردنی ماسی دەستگیرکردووە."

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە کە لەسنوری ناحیەی نەوجول لە گوندی وارانی چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە راوی ماسیان کردوەْ


پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاشکرایشیکرد؛"دەستیشگیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیان کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا ئەڤەلۆن و کەرەستەکانی راوکردنی ماسیان پێبوە، لەئێستاشدا رەوانەی دادگا کراون."