ڕوانگە - دژی هێرشە ناڕەواکانی ئەو وڵاتە بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە و شەهیدکردنی هەزاران ژن و منداڵ و خەڵکی بێتاوان لە ئێستادا ناڕەزایەتییە ناوخۆیەکانی ئیسرائیل دژ بە داگیرکاری و خوێن ڕشتنەکانی ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنستی تادێت پەرەدەسێنێت و لە تازەترین پێشهاتیشدا، لەناو هێزە سەربازییەکان و مۆساد و کەرتە مەدەنییەکان، بەشێوەیەک داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و گەڕانەوەی خێرای ئەو بارمتانەی دەکەن کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەناوخۆی ئیسرائیل دا بڵاوەیان پێکراوە، ئەفسەرانی هێزی ئاسمانیی و هێزی دەریایی و فەیلەقی زرێپۆش و هەروەک پزیشکە سەربازییەکان پەیوەندییان بە سەدان سەرباز و ئەکادیمی پێشووەوە کردووە و حکومەتیان تۆمەتبار کردووە بەوەی بەرژەوەندییە سیاسییەکان لە پێشینەی ئاسایشی نیشتمانیدا داناوە، بەمەش فشارەکان لەسەر ناتانیاهۆ گەورەتر بوون.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان نزیکەی ٢٠٠ ئەندامی ئێستا و پێشووی یەکەی کۆماندۆی شایەت ١٣ نامەیەکیان واژۆ کردووە و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنگ و ئازادکردنی بارمتەگرتنیان کردووە، هەروەک هەزار سەربازی یەدەگی هێزی ئاسمانیی لە نێویاندا فڕۆکەوان، نامەیەکی هاوشێوەیان واژۆ کردووە، کە لە میدیاکانی ئیسرائیلدا بڵاوکراوەتەوە