ڕوانگە - بەمەبەستی هەوڵدان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی ناوچەکە و هەروەها لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا هەڵمەتێکی ژینگەی لە گەرمیان بەڕێوە دەچێت و
عەلی حەمە ساڵەح بەرپرسی ناوەندی گەرمیانی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز ڕایدەگەیەنێت؛
بەمەبەستی بەشداریکردن لەو هەڵمەتەدا بانگهێشتنامەمان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان و مامۆستایانی زانکۆ و هەموو ئەوکەسانە ناردووە کە لەخەمی ژینگەدان.
عەلی حەمە ساڵەح بەرپرسی ناوەندی گەرمیانی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ ئەگەرچی دوێنێ چوارشەممە ڕۆژی ژینگەی کوردستان بوو، بەڵام چالاکییەکەی ئێمە کەوتە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٥/٤/١٧ ەوە
وتیشی؛" چالاکییەکە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە گوندی بەرلووت لە سنوری قەزای کەلار، دەست پێدەکات و بەو بۆنەیەوە بانگهێشنامەمان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان و مامۆستایانی زانکۆ و هەموو ئەوکەسانە ناردووە کە لەخەمی ژینگەدان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد.
عەلی حەمە ساڵەح بەرپرسی ناوەندی گەرمیانی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز ڕونیشیکردەوە؛"ڕاستە ئێمە وەک ڕێکخراوی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز، ڕێکخەری چالاکیەکەین، بەڵام لە دواجاردا دەزانین کە ژینگە موڵکی هەمووانە و دەبێت هەموومان پارێزگاری لێ بکەین، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بەگشتی.