ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی جل و بەرگی خوێندکارانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛" بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ( واتا ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ) وەک ساڵانی ڕابردوو دەبێت

لە ڕاگەیەندراوێکدا دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران و ئەو کەسانەش دەکاتەوە، کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن. کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ( واتا ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ) وەک ساڵانی ڕابردوو دەبێت،

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو؛" بەنیازن گۆڕانکاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندکاران بکەین ؛ وەک ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەکان هەیە، لامان پەسەند بوو، کە هەر بەڕێزێک لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن .