ڕوانگە - بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەربارەی پرسی نەوت، وا بریاروایه ئەمڕۆ شەممە، ٢٠٢٥/٤/١٩ هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆببنەوە.
زیانەکانی دواکەوتنی هەناردنەکردنی نەوت بەرۆکی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد دەگرێت، ئەگەر بێت و بەزووی ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسە نەکرێت، هەربۆیە هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ى وهفدى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیهكانو نه‌وتى عێراق له‌به‌غدا كۆببنهوە.
چاوەڕێ دەکرێت دانیشتنی ئەمڕۆی نێوان وهفدى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت دەرفەتێکی باش بڕەخسێنێت بۆئەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بەزووی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە،چونكه هه‌رێمیش ئاگاداره له‌و ڕاستیه‌ى ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه ڕێكه‌وتن نه‌كرێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نهوتو عێراقیش كه هه‌موو سه‌رچاوه‌ى دارایی وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر نه‌وته، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كێشه‌ى بۆ دروست ببێت، ئه‌گه‌رچى عێراق ده‌ڵێت كێشه‌مان نابێت، به‌ڵام هه‌رێم ده‌بێت حساب بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ش بكات.