ڕوانگە - بەرپرسێکی پێشوی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت؛" بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان پێویستە ئەمریکا پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێراندا هەبێت."
باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند؛"دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا سەرەتایەکی باشەو یهكهمیان بەدیدی هەردوو وڵات ئەرێنی بوە، بەڵام کاتێک دەچنە نێو وردەکاری زیاتر دانوستانەکان سەختر دەبن."
وتیشی؛"هەمیشە لەو بڕوایەدابومە کە دەبێت ئەمریکا پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێراندا هەبێت بۆ مەبەستی چارەکردنی کێشەکان"
لەبارەی دیاریکردنی کاتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تاران و واشنتن،باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد؛"ئەوکاتەی دیاریکراوە بۆ چارەسهرکردنی کێشەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران زۆرکەمە، لەو بڕوایەدا نیم کە کێشەکانی نێوانیان بەدوو مانگ چارەسهربکرێن، ئەگەر لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی تارانیش ڕێکنەکەوتن، بڕوا ناکەم دۆناڵد ترەمپ بژاردەی سەربازیی بەکاربهێنێت، ئەو نایەوێت میراتەکەی جەنگێکی نوێ بێت."