ڕوانگە - پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا کە بەهارە گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەرناکەوێت، بەڵکو لە هاویندا دەردەکەوێت کە تا چەندێک نرخەکان بارگرانی کوشندەن بۆ سەرشانی هاوڵاتیان.

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بۆ ڕوانگە رایگەیاند؛"ئەگەرچی زۆر بەجدی ڕەخنە لە پرۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگێرێت، بەڵام تا ئێستا نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری وەک خۆیەتی و نەگۆڕاوە.

وتیشی، ئێستا کە بەهارە گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەرناکەوێت، بەڵکو لە هاویندا دەردەکەوێت کە تا چەندێک نرخەکان بارگرانی کوشندەن بۆ سەرشانی هاوڵاتیان.

عومەر گوڵپی ئاشکرایشیکرد؛"تا ئێستا کەمترین ئاستی بەکارهێنان ١٠٠ دینار بەرەو سەرەوەیە کە ئەوەش عەیبەیەکی گەورەیە، چونکە دەبوو پێشتر حکومەت بە بەیاننامە یان لە رۆژنامەی وەقایعدا بڵاویبکاتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک ئەو نرخە وەردەگیرێت.