ڕوانگە - پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٠ گۆڕانکاری بەسەر کەش و هەرێمی کوردستان دا بێت و پلەکانی گەرما بەرزببنەوە

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو

کەشناسی هەرێم ڕونیکردۆتەوە؛" پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەى یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی