ڕوانگە - محەمەد شیاع سودانی  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هادی عامری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر، دووپاتیان كردەوە كە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەەوی گوزارشتی  ڕاستەقینەی ئیرادە و خواستەكانی گەلی عێراق بێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی ڕوانگە گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر كۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە تەواوكردنی بەرنامەی گەشەپێدانی، لەڕێگەی بەرزكردنەوەی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سەرجەم هێزە نیشتیمانییەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە : كۆبوونەوەكە دووپاتكرایەوە لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وادەی دیاریكراوی خۆیان، وەك دەربڕینێكی ڕاستەقینەی ئیرادە و خواستەكانی گەلی عێراق.