ڕوانگە - لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کراوە تیایدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا، داواكراوە لەلایەن دادگای عێراقەوە یاخود نا، لە بەرامبەردا ئەنجومەنی باڵای داوەری عێراق وەڵامی نوسراوەکەی داوەتەوە و وتویەتی، "بەڵێ ناوبراو داواكراوە لەلایەن دادگای عێراقەوە"
لەدوای دیدارەكەی محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەدەوحەی پایتەختی قەتەر، بەشێك لەشیعەكانی هاوپەیمانی ئێران، هەڵمەتێكى راگەیاندنی توندیان دژی سودانی دەستپێكردوەو بەئاشكرا دژایهتى هاتنی سەرۆكی سوریان بۆ بەغدا بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی كردوه كە بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لەتازەترین كاردانەوەی هێزە سیاسیە شیعەكانی عێراقیشدا، قەیس خەزعەلی ئەمینداری میلیشیای عەسائیبی ئەهلی هەق-یش وتویهتى، "سەرۆكی سوریا داواكراوە لەلایەن دادگای عێراقەوە، بۆیە هاتنی بۆ بەغدا ڕەنگە لێكەوتەی خراپی هەبێتو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیربكرێت".