ڕوانگە - "زیاد عەلی فازڵ" وەزیری کارەبای عێراق، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند : ئامادەکارییەکان بۆ  هاوینی ئەمساڵ نزیکن لە تەواوبوون و عێراق تا کۆتایی ساڵی داهاتوو بەستنەوەی تۆڕی کارەبایی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ تەواو دەکات.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشدا : کە وەزارەت گەورەترین هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی بە توانای زیاتر لە  13000 مێگاوات دەستپێکردووە،و دەخوازێت سەرجەم یەکەکان پێش یەکی حوزەیران ئامادەی کارکردن بن.
لە سەردانی کارەبا  بۆ بەسرە وەزیری کارەبا بەدواداچوونی بۆ پلانی ئامادەکارییەکان لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کرد و چاودێری پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبایی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و ئوردون و تورکیا کرد.