ڕوانگە - زێڕ نرخێکى نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3.315 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 3395 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
نرخی زێڕ لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرێژەی 27% بەرزبوەتەوە.
دابەزینی نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی سێ ساڵدا، پەرەسەندنی گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.