ڕوانگە - سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن ئێرانیەکان لە دانوستانەکانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کە لە عومان بەڕێوەچوو پلانێکی نوسراویان پێشکەشی نوێنەری ئەمریکی ستیڤ بێگن کردوە، و ئاشکرایشیان کردووە، پلانەکە لە سێ قۆناغی گرنگ پێکهاتووە

سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە قۆناغی یەکەمی ئامانجی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمە بۆ ڕێژەی  %3.67لەبەرامبەر ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتەو ڕێگەدان بەهەناردەکردنەوەی نەوت لەلایەن ئێرانەوە.

لەقۆناغی دوەمدا بەشێوەیەکی یەکجارەکیی کۆتایی بەپیتاندنی یۆرانیۆم بەئاستی باڵا دەهێنێت‌و دەرگای دامەزراوەکانی بۆ پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی دەکاتەوە، بەمەرجی هەڵگرتنی بەشێکی دیکەی سزاکان‌و ڕازییکردنی بەریتانیاو فەڕەنساو ئەڵمانیا بەوەی میکانیزمی (سناب باک) کارانەکەنەوە کە سزا نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی خۆبەخۆ کارادەکەنەوە.

قۆناغی سێیەم داوا لەکۆنگرێسی ئەمریکا دەکات ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە پەسەندبکات‌و سزا سەره‌کیی‌و لاوەکییەکان لەسەر تاران هەڵبگرێت، لەبەرامبەردا تاران یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ وڵاتی سێیەم دەگوازێتەوە.