ڕوانگە - لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە لەبارەی گرنگی دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و دەرئەنجامی ئەو دانوستانانە و هەروەها تێڕوانینی ئێرانیەکان لەسەر ئەوپرسە موعتەسەم نەجمەدین چاودێری کاروبارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند؛"ئەوەی کە ئێستا ڕوودەدات ئەمە لە دەرەوەی سیاقی ئەو گۆڕانکاریانەنییە کە لە دونیادا ڕودەدات، ئەم گۆڕانکاریانە چ بەشێوەی ئاشتی بێت یاخود بەشێوەی شەڕ هەنگاونانە بەرەو یەکلابونەوەی ئەو قەیرانە سیاسییە، ئابورییە، کۆمەڵایەتییەی کە ئێستا مرۆڤایەتی بەگشتی گرتۆتەوە."
وتیشی؛"ئەمەی کە دەکرێت لە پرەنسیپە ڕاستییەکەیا ئەوەیە کە دوربکەویتەوە لە شەڕ، چونکە چەند دوربکەویتەوە لە شەڕ و هەوڵبدەیت بە دانوستان ئەم گرفتانە چارەسەربکەیت بێگومان ئەمە باشترە و گونجاوترە، بەڵام لە کۆتایدا دەرئەنجامەکە هەمان دەرئەنجامی شەڕی ئەبێت لەم دۆخەد و دیارنییە تائێستا دەرئەنجامی ئەم دانوستانانە بەرەوکوێ دەڕوات، نازانین ئەم داوستانانە بۆ کۆتایی هاتنی شەڕە یاخود بۆ دواخستنی شەڕە".
موعتەسەم نەجمەدین ڕونیشیکردەوە، تا ئێستاش ئێرانیەکان بە گومانەوە دەڕواننە پرسی دانوستان و پێیان وانییە ئەگەر بێت و دانوستان بکەن یاخود تەسلیم بە ئیرادەی ئەمەریکییەکانبن ڕەنگە هەمان چارەنوس یاخود هەمان ئەزمونی لەنودانی سەدام حسین و قەزافی دووبارە ببێتەوە لە ئێراندا، بۆیە بەگومانەوە دەڕواننە دانوستانەکان و هەندێکیان پێیان وایە ئەم دانوستانانە تەنها دواخستنی شەڕە نەک کۆتایی هێنان بەشەڕ کە ئەمە حەقیقەتی ئەم پرسەیە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو پرەنسیپ شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدانییە و وە ڕەنگە ئێمەش وەکو کورد زیانی گەورەمان بەربکەوێت، چونکە دەکەوینە شەڕی دوو زلهێزەوە.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە ئەوەی دەوترێت ئێرانیەکان لە دانوستاندا خاوەن توانایەکی گەورە و شارەزاییەکی باشن، ئایە ئەم شارەزاییەی ئێران تاچەند وادەکات کە ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی بێنن؟ موعتەسەم نەجمەدین چاودێری کاروبارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی خستەڕوو؛"بێگومان ئەزمونی ئێرانیەکان لە شەڕو دانوستاندا ئەزمونێکی مێژووییە، ئێران خاوەن ئیمپراتۆرێتیەکە، خاوەن شارستانیەتییەکە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕودەدات جیاوازە، ئێرانیەکان لەگەڵ لایەنێکی لەگەڵ وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمەریکادا دانوستان دەکات، هەروەها دۆخی ئێستای ئێران دەبینین کە بەردەوام هەژموونی ئێران لە پاشەکشێدایە چ لە عێراق، سوریا ، غەززە، لوبنان، کە هەمو ئەمانەش قەتیسکردنی ئێرانە لەناو سنورەکەی خۆی، کە ئەمە قۆناغی یەکەم بوو، بەڵام لەدوای ئەمەش قۆناغی دووەم چی دەبێت و چۆن دەستپێدەکات ئەوە پرسێکی دیکە، ئایە ئەمەریکیەکان تەنها بەوە دەوەستن کە ئێران بێچێتەوە ناوسنورەکانی خۆی و تەسلیم بە ئیرادەی ئەوانبێت، یاخود لێرەوە قۆناغێکی دیکە دەستپێدەکات بۆ دژایەتیکردنی ئێران، چونکە من پێموایە گۆڕانکاریەکانی دنیای دوو جەمسەری تازە لەبەینی چین و ئەمەریکادا دروست دەبێت، پێێویست بەم مۆدێلانە لە فەرمانڕەوای وەک ئێران و تورکیا و چەندین وڵاتی دیکە کە وەکو هێزی هەرێمایەتی دەمێننەوە جێگایان نابێتەوە، چونکە نە ئەمەریکا و نەچینیش ئامادەنین دەوڵەتێکی هەرێمایەتی وەک تورکیا و ئێران شەریک بکەنەوە، بۆیە من پێموایە ئەوەی ڕوودەدات هەنگاوی یەکەمە و ئێرانیەکانیش باش لەمە تێگەیشتوون کە هەنگاوی دووەم لێدانیەتی لەناو سنوری خۆیدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ چارەسەرێکیان نییە ئەگەربێت و ئێستا نەچنە دانوستانەوە ڕەنگە ڕاستەوخۆ بکەونە بەردەم گورزی سەربازی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا و وڵاتەکەیان لەڕووی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیشەوە وێران ببێت، بۆیە دواخستنی ئەم جەنگە بۆ ئێرانیەکان زۆر پێویستە."