ڕوانگە - ئەدهەم بارزانی کەسایەتی دیاری سیاسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پاپا فرانسیس سومبولی پێکەوە ژیان و ئاشتی خوازی بوو لە جیهان و ناوچەکە. دەقی پەیامی سەرخۆشی بەڕێز ئەدهەم بارزانی بۆ کۆچیدوای پاپای فاتیکان: بەناوی خوای گەورەو میهرەبان. بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی (پاپا فرانسیس) پاپای فاتیکانم پێ گەیشت کە سومبولی پێکەوە ژیان و ئاشتی خوازی بوو لە جیهان و ناوچەکە. بەوبۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی خۆم ئاڕاستەی تەواوی شوێنکەوتوانی لە کوردستان و عێراق و جیهان و بەتایبەت خانەوادەی دەکەم. ئومێدەوارم ئاشتی و ئارامی و دادپەروەری باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بکێشێت کە بەردەوام پاپا فرانسیس هەوڵی بۆ دەدا. ئەدهەم بارزانی ٢١-٤-٢٠٢٥