ڕوانگە - سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لەبارەی دانوستانەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا وتی: نە گەشبین و نە ڕەشبینن، لەسەر بنەمای پاراستی بەرژەوەندییەکانمان، ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا ڕێکبکەوین.

مەسعود پزیشکیان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" لە چوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان، ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا ڕێک بکەوین".

پزیشکیان لەبارەی دانووستانەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا وتی" نە گەشبینین، نە ڕەشبینیشین؛ ئەگەر ئەمەریکا لە سەر بنەمای یەکسانی دانوستان نەکات، ئەوە ئێمە لە سەر ڕێگای خۆمان بەردەوام دەبین".

جەختیشیکردەوە نایانەوێت لەگەڵ هیچ لایەنێك بکەونە کێشەوە، بەڵام ستەمکاری و دەستدرێژی لە کەس قبووڵ ناکەین.

ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت.