ڕوانگە - تادێت ژمارەی توشبووان بە تای خوێنبەربون زیاد دەکات و لە ئێستادا لە هەشت پارێزگای عێراق نەخۆشیەکە دەست نیشان کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بەتای خوێنبەربون تۆماركراونو بەمەش كۆی ژمارەی توشبوانی تای خوێنبەربون لەماوەی ئەمساڵدا، بەرزبوەوە بۆ 19 کەس كە دوانیان گیانیانلەدەستداوە.
د. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق
ئاماژهى بهوهشكرد، ڕیزبەندیی ئەو ناوچانەی لەماوەی ئەمساڵدا حاڵەتی تای خوێنبەربون تێیاندا تۆماركراون، بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
زیقار/ حەوت حاڵەت.
کەرکوک/ چوار حاڵەت.
موسەننا/ سێ حاڵەت.
نەینەوا/ یەک حاڵەت.
بەسڕە/ یەک حاڵەی.
بەغدا/ یەک حاڵەت.
میسان/ یەک حاڵەت.
واست/ یەک حاڵەت.
پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە لە شارەکانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە.
نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.