ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛" ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥ لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠ ی نیسانی ٢٠٢٥ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار
( میزان المراجعة ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤
( الحسابات الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.