ڕوانگە - زیاتر لە چوار مانگه سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك دیاریینه‌كراوه بۆشوێنه‌كه‌ى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانی گە‌رمیانیش ڕایدەگەیەنێت، چاوه‌ڕوانى ئیداره‌ى گه‌رمیانین.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، لەبارەی هۆکاری پڕنەکردنەوەی پۆستەکەوە ڕایگەیاندووە؛" چاوه‌ڕوانى ئیداره‌ى گەرمیانین كه‌سێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکەن".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك داواكارى پێشكه‌شكردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته پڕبكرێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتیشى: تاوه‌كو ئێستا نازانین و باوه‌ڕناكه‌م كه‌سێك داواكارى پێشكه‌ش كردبێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ئێستادا سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل هه‌ندێك له كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات تاوه‌كو كه‌سێك یه‌كلاده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌و پۆستە.