ڕوانگە -پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد؛"ڕۆژی هەینی ٢٠٢٥/٤/١٨ دوو هاوسەر دوای ئەوەی لەسەفەر بوون و گەڕاونەتەوە لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵایان تۆمار کردووە کەدز چوونەتە ماڵیان و ( ٢٢ ) مسقاڵ ئاڵتونیان لێ دزراوە".

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوای فەرمانی دادوەر دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و بەماوەیەکی کەمتر لە دوو ڕۆژ و بەهاوکاری بەشی پشکنینی کامێراکانی چاودێری توانرا تاوان باران بناسرێنەوە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەمادەی یاسایی ( ٤٤٣ ) دەستگیر بکرێن

پۆلیسی گەرمیان ئەوەیشی خستەڕوو؛"لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە ولێرەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هۆشیاربن لە هەڵگرتنی ماڵ و مڵکیان تا پارێزراوبن لە ڕووداوی دزیکردن،هەروەها هەر دووکاندارێک و زەرنگەرێک مامەڵە بە ماڵ و مڵکی هاوڵاتیانەوە بکات لەچوار چێوەی یاساکاندا نەبێت ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە و وەک تۆمەت بار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".