ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرماش لە هەندێک شوێن نمە باران ببارێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ چوار شەممە: کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک بە ئەگەری زیاتر وە هەروەها بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر .

پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ .

سبەی پێنج شەممە :

کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی. 

پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:

هەولێر : ٣٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣١ پلەی سیلیزی 

کەرکوک : ٣٤ پلەی سیلیزی 

زاخۆ: ٣١پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٦ پلەی سیلیزی