ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکادا لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان بە ئاڕاستەیەکی باش و درووستدا بەڕێوەدەچێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانووستانەکانیان لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکادا وتی: هەرچەندە جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی دانووستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا، بەڵام دانووستانەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان بە ئاراستەیەکی باش و درووستدا بەرێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە بڕیاروابوو دانووستانە تەکنیکییەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا ڕۆژی چوارشەمە ئەنجام بدرایە، بەڵام لەسەر داوای عومان دواخرا بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٩ـی نیسانی ئەمساڵ ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بۆ جاری دووەم بە نێوەندگیری عومان کۆبوونەوە و بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەمە کۆببنەوە، بەڵام لەسەر پێشنیازی عومان كۆبونەوەكە بۆ ڕۆژی شەمە دواخرا.