ڕوانگە - بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەستەنبوڵ و چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند و دەزگای بوومەلەرزەزانی وڵاتەکەش دەڵێت، گوڕەکەی ٦.٢ پلەی رێختەر بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ئەستەنبوڵی پایتەختی تورکیای هەژاندووە، کە چەقی بومەلەرزەکە دوورگەی مارمارا دەنیزی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە بە دیاریکراوی لە سەعات ١٢:٤٩ خولەکدا، بە قوڵی ٦.٩٢ کیلۆمەتر لە ئەستەنبوڵ روویداوە.