ڕوانگە - بەمەبەستی لەناوبردنی سەربازگەو جبەخانەکانی حوسییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٥/٤/٢٤ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا زیاتر لە بیست هێرشی ئاسمانییان لەپێنج پارێزگای یەمەن ئەنجامدا.
دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەماوەی چەند کاتژمیرێکدا 28 هێرشی ئاسمانییانکردەسەر سەربازگەو جبەخانەی حوسییەکان، سێنتكۆم- فەرماندەی سەربازی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت:"هێرشە ئاسمانییەکانمان لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگاکانی (سەنعا، سەعدە، جەوف، مەئرەبو حودەیدە)یان گرتوهتهوه".
ئهوهش زانراوه، چەند کاتژمێرێک پێش ئەو هێرشهى ئهمریكا، گروپی حوسییەکان لەبنکەکانی خۆیانەوە لە(موحەزەماتو ساقیە) لەڕۆژئاوای شاری حەزم، موشەکی بالیستیکیان بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە، لهتۆڵهى ئهوهشدا، ئهمریكا 28 هێرشى چڕوپڕى كردوهتهسهر حوسیهكان.