ڕوانگە - بە هۆی کارکردن لە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی کارەبا لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران بەتایبەتی دەکات کە بۆ هاتووچۆکردن ڕێگای پرۆژەی مامۆستایان بەکار بهێنن
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە؛"شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٠٢٥/٤/٢٤ بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا، لە ڕێگای گوندی بان ستی و لانە ستی، لەکاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانییەوە تاوەکو شەشی ئێوارە دادەخرێت
هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە؛"
ڕێگای هاتووچۆکردن دەکەوێتە ڕێگای پرۆژەی مامۆستایان، بۆیە پێویستە شۆفێران بەتایبەتیی ئاگاداربن".