ڕوانگە - سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین داوا لە حەماس دەکات هەرچی زووە سەرجەم بارمتەکان ئازادبکەن  بۆئەوەی ڕێگە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بگرن.

مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، داوا لە هێزەکانی حەماس دەکات بارمتەکان ئازاد بکەن، چەک دابنێن و کەرتی غەززەشیان رادەست بکەن، تاوەکو کۆتایی بە جەنگی غەززە بێت. 
 
وتیشی؛"حەماس پاساوی داوەتە دەست ئیسرائیل بۆ بەردەوامیی هێرشەکانی بۆسەر غەززە، بۆیە داوادەکەم حەماس سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکەن و کۆتایی بە نەهامەتییەکان بهێنن." 
 
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی ڕونیشیکردەوە؛" حەماس پاساویان داوەتە دەست داگیرکاری تاوانبار لە کەرەتی غەززە تاوان بکەن، گرنگترینیشیان ئازادنەکردنی بارمتەکانە."