ڕوانگە ـ سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە وابڕیارە  ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی زیاتر لە  ٩٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی مانگی چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٤ ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم، بڵاویکردەوە؛"ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغداد بڕی ٩٥٠ ملیردینار وەک مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕەوانەکردنی ئەو بڕەپارە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم ڕۆژی سێشەممەى ڕابردوو لیستی موچەی ڕەوانەی بەغدا کرد."

چاوەڕواندەکرێت دوای جێبەجێکردنی ڕێککارەکان بەغدا پارەکە ڕەوانەی هەرێم بکات.