ڕوانگە - ئەمیر سەعید ئیراوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کردە سەر پێویستی کشانەوەی تەواو و خێرا و بێ مەرجی هێزە بیانییەکان لەوانە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری.
نوێنه‌رى ئێران له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوا له حكوومه‌تى نوێى سووریا ده‌كات، چه‌كداره بیانییه‌كان ره‌وانه‌ى وڵاتانى خۆیان بكاته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى سووریا هه‌موو چین و توێژه‌كان بپارێزێت".
له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژی هەینیی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخى سووریا، ئه‌میر سه‌عید ئیروانى نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ى توندى له مانه‌وه‌ى چه‌كداره بیانییه‌كانى سووریا گرت و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ته‌نگژه‌ى مرۆیى له سووریا دروست ده‌كه‌ن.
گوتیشى، "ئێران هیچ رێكارییه‌كى نه‌گرتووه‌ته به‌ر بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى سووریا".
داواشى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا كرد هه‌رچى زووه هه‌ڵبژاردنێكى ئازادانه بكه‌ن.