ڕوانگە - شارەزاییەکی بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە:" پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ شەممە لە كاتەكانی نیوەڕۆ وە بۆ كاتەكانی ئێوارەو شەو بە هۆی هاتنی بڕێك شێ لە دەریای سوورەوە بۆ ناوچەكانمان هەروەها هاتنی براستە هەوایێكی ساردی لاواز كەشێكی ناسەقامگیر بەشێكی زۆری ناوچەكان دەگرێتەوە كە خۆی لە تاوە بارانی بەهاری و هەورە بروسكە و خێرایی بادا دەبینێتەوە.
هەلگورد زرار شارەزای بواری کەشناسی ڕونیکردۆتەوە:"
پلەكانی گەرما لە چاو دوێنێ هەیینی كەمێ دادەبەزن و مەرجیش نییە هەموو شوێنێ وەك یەك بگرێتەوە چون ناسەقامگیری كەشە زیاتر ناوچە شاخاویەكان ئەگەری باران بارین زیاترە وە هەورە بروسكەی زۆر دەبن و لەم كاتانەدا هەوره بروسكە زیاتر بەر زەوی دەکەوێت بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن بەتایبەت شوان كارەكان وە خێرایی با بە ڕێژەی ٤٠ بۆسەرووی ٥٠ كم چالاك دەبێت ،وە سبەی شەو پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی تری خۆڵبارین ناوچەكانمان بگرێتەوە.
هەڵگود زرار ئاماژەی بەوەشکردووە؛" كاریگەری ناسەقامگیریەكە تا درەنگانی سبەی شەو بەردەوام دەبێت دواتر كۆتایی دێت و ڕۆژی یەكشەممە كەش ئاسایی دەبێتەوە ڕۆژانی ٢٨و٢٩ی مانگیش دووبارە كەشێكی ناسەقامگیر ناوچەكانمان دەگرێتەوە."