ڕوانگە- ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بەندەر عەباس باشوری ڕۆژئاوای ئێران زیانێکی گەورە بە بەندەرەکە کەوتووە.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەکردووە:" تەقینەوەیەکی بەهێز کە گوندەکانی دەوروبەریشی لەگەڵ هەژاندوە، لەبەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس، لەباشوری ڕۆژئاوای ئێران ڕویداوەو زیانێکی زۆری بەبەندەرەکە گەیاندوە."
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرباری هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری تەقینەوەکە، لێکۆڵینەوەکان بۆ هۆكارو شێوەی تەقینەوەکە دەستیپێکردوە.
کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای هورموزگان لەڕاگەیهندراوێكى بەپەلەدا ڕایگەیاند، "چەند خولەکێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی گەورە لەبەندەری شەهید ڕەجایی ڕویدا، بەڵام هیشتا هۆکارەکەی دیارنییە".
بهگوێرهى ههواڵى میدیاكان، تەقینەوەکە زۆر بەهێز بوەو تاوەکو چەند کیلۆمەتر دورتر لەشاری بەندەرعەباس دەنگەکەی بیستراوە.
میدیاكان دەڵێن، بەهۆی تەقینەوەکەوە، زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلو باڵەخانەکانی نزیک لەشوێنی تەقینەوکە کەوتوە.