ڕوانگە - بنکەی بەرگری شارستانی کەلار بڵاویکردەوە:" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٤/٢٦ لەگەڕەکی نەورۆز لەشاری کەلار بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و سوتا."

بنکەی بەرگری شارستانی کەلار  ئەوەیشی خستەڕوو؛"ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی ژێرخانی ماڵێکدا بووە و لەلایەن تیمەکانیانەوە توانراوە ئاگرەکەی کۆنترۆڵ بکرێت و ماڵەکە لە سوتان رزگاربکەن.