ڕوانگە - ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٤/٢٦ کۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد، بەڵام بەهۆی تەواونەبونی ڕێژەی یاساییەوە لە لایەن کۆمیسۆنەوە کارەکان ڕاگیرا و بۆکاتێکی دیکە دواخرا.

ڕۆڤان سەروەت وتەبێژی کۆنفراسەکە ڕایگەیاند."ئەم کۆنفرانسە لەژێر ڕاسپاردە و ڕێنمای کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئامادەبونی لیژنەیەکی باڵا کە لە بەغداوە هاتبوون لە فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان و هەروەها ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسۆن و نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ  بەڕێوەچوو".

وتەبێژی کۆنفراسەکە وتیشی."بەهۆی تەواونەبونی ڕێژەی یاساییەوە لە لایەن کۆمیسۆنەوە کارەکان ڕاگیرا و بۆکاتێکی دیکە دواخراوە