ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی بانیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سەنتافی بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەست داو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشینی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کران لە باوەنور."
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛" لە ئێستادا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە."