ڕوانگە - ئەگەرچی ماوەیەکی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا تێپەڕێوە، بەڵام تائێستا هێز و لایەنەسیاسیەکان و بەتایبەت هەردو پارتی دەسەڵاتدار، یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتون و سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت:" پارتی دەیەوێت پێکهێنانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان دوابخات بۆ دوای هەڵبژاردنەکانیی عێراق."
کاروخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"پارتی بەنیازە پرۆسەی پێکهێنانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان دوابخات بۆ دوای هەڵبژاردنەکانیی عێراق کەوا بڕیارە لە مانگی ١١ ئەم ساڵدا ئەنجام بدرێت. “
وتیشی:" ئەم بڕیارە لە دوایی چاو پێکەوتنەکەی
سەرۆک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەناڵی کورسات ئەنجامیدا، کە لە چاوپێکەوتنەکەیدا ڕایگەیاند پۆستیی سەرۆک کۆماری عیراق لە دەرەوەی هەموو ڕێکەوتنێک دەبێت لەگەڵ پارتی بۆ پێک هێنانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان. “
کاروخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی ڕونیشیکردەوە:"پارتی تمووحیی هەیە هەردوو پۆستیی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی کوردستان بهێڵێتەوە لەلای خۆی بۆ ئەوەی تەوازنی باڵەکانی ناوخۆی پارتی تێکنەچێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە."