ڕوانگە - لە کۆبونەوەیان لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاڵپشتی یەکێتی بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە.

وەفدەکەی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە سەرۆکایەتی ئەمین بابەشێخ، لە رۆژئاڤای كوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبۆوە.

لەو کۆبونەوەیەدا وەفدەكەی یەکێتی پشتیوانی حیزبەکەیان دووپاتكردەوە و ڕایانگەیاند (ی.ن.ك)، هاوكار دەبێت بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە تایبەت بۆ سەرخستنی پرۆسەی دیالۆگ و دانوستانی كورد لەگەڵ دیمەشق لەم قۆناغەدا.