ڕوانگە - وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:"ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٨لە هاوینەهەواری دوکان لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە."
وتیشی:"کۆبونەوەکە بەسەرۆکایەتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت".
وتەبێژی یەکێتی ڕونیشیکردەوە:" لە کۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەیست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلابکرێتەوە."
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشکرد: گرنگی کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە.